ئەم بەهارە کتێبەکەی بڵاودەکاتەوە
دڵی رۆژهەڵات عاشقە و دڵ پڕە لە پیاوەکان
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
دڵی رۆژهەڵات ئەم بەهارە کتێبێکی شیعری نوێ بڵاودەکاتەوە و بە دڵێکی پڕیشەوە دژی پیاوانی وڵات دەنوسێت و دەڵێت، ژنانی وڵاتەکەم وەک بنێشت تام دەکرێت.
دەربارەی دیوانە شیعرە نوێیەکەی نوسەر و شاعیر دڵی رۆژهەڵات لە لێدوانێکدا بۆ 964 وتی، رەنگە ئەم بەهارە تەواو بێت و نزیکەی 100 شیعرە هاوشێوەی دیوانێک و جیاوازە لە کارەکانی ترم، من زیاتر بۆ خۆشەویستی دەنوسم لەسەر رێبازی ئازاد، ئەمجارەیان هەوڵمداوە بابەتی تریشم هێناوەتە ناو شیعرەکانم”
دڵی رۆژهەڵات ئاماژەش دەدات بەوەی ناحەقیەکان سەرچاوەی نوسینی شیعرەکانیەتی و ئەگەر عەشقیش نەبێت ناتوانێت شاعیر بنوسێت.
لە ئێستادا دڵی رۆژهەڵات دایکی کچە مۆدێل شێنێ هۆشیارە و خاوەنی کۆمپانیایەکی پاککردنەوەیە.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح