تێچووەکەی زیاترە لە ملیار و نیوێک دینار

شەقامی سەرەکی هەولێر – بەحرکە قیرتاو کرا 

964+

توانا نەقی

بە تێچووی زیاتر لە ملیار و نیوێک دینار دەستکراوە بە قیرتاو کردنی رێگای هەولێر – بەحرکە و بە وتەی شارەوانیش یەکێکە لە شەقامە سەرەکیەکان و ئاسانکاری زۆر بۆ هاوڵاتیان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، رێگای هەولێر – بەحرکە بە دوو قۆناغ تەواو دەکرێت و بەهەردوو قۆناغەکەوە نزیکەی شەش   کیلۆمەترە.

دەشڵێت، قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە درێژیەکەى زیاتر لە یەک كیلۆمەتر و نیوە، شەقامەکە بە شەقامی خێراى بازنەیی 120 مەتری دەبەستێتەوە، هەرچی قۆناغی دووەمە درێژێکەی 4 كیلۆمەتر و نیو زیاترە، شەقامی خێراى بازنەیی 120 مەتری بە شەقامی خێراى بازنەیى 150 مەتری دەبەستێتەوە.

تێچووی پرۆژەکە پێکهاتووە لە یەک ملیار و 645 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی بەشێوازی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ دەکرێت.

رێگای بەحرکە بە 1500 دار دەڕازێندرێتەوە

رێگای بەحرکە بە 1500 دار دەڕازێندرێتەوە