بە سەدان كەس بۆ پاڵپشتیی هاتوون
هاوڵاتیان داوا دەكەن مانگرتووان مان بشكێنن
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ سێشەممە 11.2.2025 لە 15مین رۆژی مانگرتنی مامۆستا و فەرمانبەرانی سلێمانی، ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان لە چین و توێژەكان چوونە بەردەم خێمەی مانگرتووان و داوایان كرد مانگرتووان مان بشكێنن لەبەر باری تەندروستیی خۆیان.
هاوكات پاڵپشتیی خۆیان بۆ مانگرتووان دەربڕی و هوتافی جۆراوجۆریان دەوتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا