بەرز بووەتەوە

نرخى نەوت سەروو 76 دۆلارە

964+

وریا فەتاح

نرخى نەوت بە بەرزبوونەوە دەستى پێکرد و لە سەرووى 76 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 11.2.2025 لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 76 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 23 سەنت بەرز بووەتەوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 72 دۆلار  و 50 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخەکەی 18 سەنت بەرزبووەتەوە.

لەسەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام سەرەتای ئەم هەفتەیدا رووی لە دابەزین کردەوە و ئەوا چەند رۆژێکیشە دووبارە بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات.

نرخى نەوت بەرز بووەوە

نرخى نەوت بەرز بووەوە