سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە - وێنە: 964
بە گرێبەست
ئەگەر دەرچووی ئایتی لە شارەوانی هەڵەبجە دابمەزرێ
964+
ژووری هەواڵ
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە پێویستی بە یەک دەرچووی کۆمپیتەر بەشی ئایتی هەیە و دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9.2.2025، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەو کەسانەی کە دەرچووی ئایتین و بڕوانامەی دبلۆمیان هەیە، با بێن داواکاریی پێشکەش بکەن.
وادەی پێشکەشکردنی داواکاری، رۆژی دووشەممە 10.2.2025 دەستپێدەکات و رۆژی 18.2.2025 دواوادەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.
کۆتایی مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێم رایگەیاند رێکارەکانی دامەزراندنی 500 فەرمانبەر بۆ فەرمانگەکانى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە بە شێوەى گرێبەست تەواو بوون، کە بە شێوەی گرێبەست لە فەرمانگەکان دەستبەکار دەبن.