نیو دەرزەن گۆڵیشی كرد

زاخۆ بووە پاڵەوانی قۆناغی یەكەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

یانەی زاخۆ بە 38 خاڵ، بووە پاڵەوانی قۆناغی یەكەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق لە تۆپی پێ، ئەم ئێوارەیەش نیو دەرزەن گۆڵی لە یانەی قاسم تۆمار كرد.

لە گەڕی 19 و كۆتایی قۆناغی یەكەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق یانەی زاخۆ بە 6-2 گۆڵ لە یانەی قاسمی بردەوە، زاخۆ هەر لە گێمی یەكەمدا ئەنجامەكەی یەكلاكردەوە، دوای ئەوەی پێنج گۆڵیان تۆمار كرد.

لە گێمی دووەمیشدا گۆڵێكی دیكەیان كرد، یانەی قاسمیش هەردوو گۆڵەكەیان بە پەناڵتی تۆمار كرد.

بەم ئەنجامە یانەی زاخۆ بە 38 خاڵ بووە پاڵەوانی قۆناغی یەكەمی خولەكە.

زاخۆ لە كۆی 19 یاری، 11 بردنەوە، 5 یەكسانبوون و 3 دۆڕانی هەیە، هەروەها بەهێزترین هێڵی هێرشبردنی هەیە و 36 گۆڵیان لە قۆناغی یەكەمدا تۆمار كردووە.

تیپەكە ئەم وەرزە بە سەركردایەتی راهێنەری قەتەڕی تەڵال بلوشی، پێكهاتەیەكی بەهێزی هەیە و لە مێركاتۆی ئەم زستانەشدا چەند گرێبەستێكی دیكەی ئەنجام دا، بە تایبەتی گواستنەوەی هەردوو یاریزانی كورد و نیشتەجێی سوێد ژیلوان حەمەد و ئەحمەد یاسین، كە لە هێڵی ناوەڕاست یاریی دەكەن.

دوو هاندەری یانەی زاخۆ خواردنی 500 هاندەریان لە سلێمانی ...

دوو هاندەری یانەی زاخۆ خواردنی 500 هاندەریان لە سلێمانی ئامادە کردوە