لە نێوان نەغمەی ئاواز و ئەزموونی میدیادا
ئەنوەر قەرەداغی: “کاری هونەری بۆ خۆم دەکەم”
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
لە ژێر ناونیشانی نەغمەی ئاواز و ئەزموونی میدیادا، هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی یادەوەرییەکانی لە پانێڵێکدا گێڕایەوە و وتیشی، زۆر خۆشە کاتێک لە ژیاندایت هەست بە خۆت بکەیت.
دەربارەی یادەوەرییەکانی و رێکخستنی پانێڵەکە ئەنوەر قەرەداغی بۆ 964 وتی، راستی سوپرایز بوو، بەڵام هەستێکی خۆشە کاتێک لە ژیاندایت هەست بە خۆت بکەیت و هیوا دەخوازم بۆ هەموو هونەرمەندانی تر ئەم چالاکییانە بەردەوام بێت.
ئەنوەر قەرەداغی باسی لەوەش کرد، بەردەوام کاری هونەری نوێی هەیە و تەنیا لە سۆشیال میدیای خۆی بڵاویاندەکاتەوە، بەڵام بۆ سروودی ئایینی و مانگی رەمەزان کێشەی تێکستی هەیە و حەزدەکات کاریگەری لەسەر ناخی هەبێت.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح