کەرە نەبوو، ئەدی چی بوو؟

چەورییە ناتەندروستەکەی ناو بازاڕی هەڵەبجە دەستیبەسەرداگیرا و لەناوبرا

964+

ژێوار خدر

دەستگێڕێکی هەڵەبجە بەنیازبوو چەورییەکی زیانبەخش بەناوی کەرە بە ‌‌هاوڵاتییان بفرۆشێت، بەڵام رێگەی پێنەدرا و دەست بەسەر بەرهەمەکەیدا گیرا و لەناوبرا.

فەلاح نامیق، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی هەڵەبجە بە 964ـی وت، لیژنەکانیان لەناو بازاڕ، دەستیان گرتووە بەسەر نزیکەی 75 کیلۆ کەرەدا، کە دەستگێڕێک دەیەویست ساغی بکاتەوە.

وتیشی، دوای ئەوەی پشکنینی فیزیاییان بۆ کەرەکە کردووە، دەرکەوتووە کەرە نییە و چەوری پاڵمە، کە بە یەکێک لە زیانبەخشترین چەورییەکانی جیهان ناسراوە و دەمارەکانی دڵ و خوێن تەسک دەکاتەوە و ئەگەری تووش بوون بە جەڵدەی مێشک و دڵ زیاد دەکات.

باسی لەوەش کرد، چەورییەکە لەلایەن لیژنەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و تەلەف کراوە، دەستگێڕەکەش رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

مەڕێکی مرداربووەوەی سەربڕاو دەستی بەسەرداگیرا و تەلەف...

مەڕێکی مرداربووەوەی سەربڕاو دەستی بەسەرداگیرا و تەلەفکرا