ریكلامى له‌سه‌ر شوێنه‌وار كردووه
شوێنەواری دهۆک كۆمپانیایه‌كى ئۆتۆمبێلى دایه دادگا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
شوێنه‌وارى دهۆک كۆمپانیایه‌كى ئۆتۆمبێلى داوه‌ته دادگا، چونكه ده‌ڵێت له شوێنێكی شوێنه‌وارى رێكلامی بۆ ئۆتۆمبێل كردووه و ئه‌مه‌ش زێده‌ڕۆیی كردنه بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌كی شوێنه‌وارى.
كۆمپانیاكه ناوى LEXUS ـه‌و پێگه شوێنه‌اورییه‌كه‌ش كه‌وتووه‌ته سنوورى قه‌زاى شێخانى سه‌ر به پارێزگاى دهۆك.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.2.9، بێکەس بریفکانی بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری و کەله‌پووری دهۆک بە 964ـی راگه‌یاند، ئه‌و شوێنه‌واره‌ى كۆمپانیاكه رێكلامی له‌سه‌ر كردووه شوێنەوارێکی کۆنی قەنتەری ئاوه، سەرپێچی و زێده‌ڕۆیی کراوه‌ته‌سه‌ر.
وتیشی “سکاڵای یاساییمان لەسه‌ر ئه‌م كۆمپانیایه له دادگای شێخان تۆمارکردووه و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كارى وابكات رووبه‌ڕووى دادگاى ده‌كه‌ینه‌وه” .
شوێنه‌وارى قه‌نته‌رى ئاوى شێخان مێژووه‌كه‌ی بۆ پێش 2700 ساڵ دەگەڕێتەوه، به یه‌كێك لە کۆنترین پێگه شوێنه‌وارییه‌كانى سنوورى دهۆک داده‌ندرێت و كاتى خۆى بۆ گواستنه‌وه‌ى ئاو دروستكراوه، به قسه‌ى شوێنه‌وارى دهۆكیش، “گەورەترین قەنتەری تێپەرینی ئاوه لەسەر ئاستی جیهاندا” .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن