لەبەردەم کەناڵی NRT
هاوڕێ و هاوکارانی وریا حەمەکەریم ماتەمیان گێڕا
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ هاورێ وهاوکاران و رۆژنامەنوسان لەبەردەم کەناڵی NRT لە سلێمانی ماتەمیان بۆ وریا حەمەکەریمی رۆژنامەنوس گێڕا و یادیان کردەوە.
لە مەراسیمەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە وەژ وەفایەک و وەک ئەوەی کە بەرنامەکە کاواز نەبێت ئەو بەرنامەیەی وریا حەمەکەریم پێشکەشی دەکرد نادرێت بە هیچ رۆژنامەنوسێکی کەناڵەکە.
کارزان عوسمان پێشکەشکار و هاوڕێی وریا بۆ 964 وتی، جێگەی وریا پڕناکرێتەوە نە کارەکانی و نە بەرنامەکانیشی بەکەس ناکرێت بۆیە بەداخین بۆی و یاد و یادگاری لەلامان هەر دەمێنێتەوە.
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 6.2.2025 لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی بە رووداوی هاتوچۆ وریا حەمەکەریمی رۆژنامەنوس و کەسێکی دیکە گیانیان لەدەست دا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی