غازەکەی ئێران کارەبای خانەقینی بۆ شەش کاتژمێر کەمکردەوە

زینوێ حەسەن

+964

بەهۆی ئەوەی ئێران ناردنی غازی شلی بۆ وێستگەی کارەباکەی خانەقینی نەناردووە، ماوەی 12 رۆژە کارەبا بۆ شەش کاتژمێر کەمیکردووە.

وێستگەی کارەبایەکەی خانەقین لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە غازی شلی لەسەر بڕدراوە، بەو هۆیەوە توانای دابنیکردنی کارەبای وەک پێویست بۆ خانەقین نییە.

تۆڕی964، دەزانێت وەستاندنی غازە شلەکە پەیوەندارە بە نۆژەنکردنەوەی بۆڕی غازە شلەکە.

محەمەد ئەرکان بۆ تۆڕی964 دەڵێت: خانەقین خۆی کێشەی کەمە، وا کێشەی کارەباکەشی هاتەسەر، ئەوا ماوەی 12رۆژە بێ کارەباین و داوا دەکەین بە زووترین کات کێشەی کارەبا چارەسەربکەن.

ئەحمەد سەمەر عەلی، قایمقامی قەزای خانەقین بە وەکالەت بە تۆری964ـی وت “بە حوكمی ئەوەی وێستگەكانمان بە غازی ئێرانی كار دەكەن، كاریگەرییەكی زۆری هەبووە لەسەرمان، بۆ ئەمەش وەزارەتی كارەبا داوای لە وەزارەتی نەوت كردووە سووتەمەنی زیاتر بنێرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەم بارودۆخە و کار پێکردنی وێستگەکە”.

لەئێستادا لە قەزای خانەقین كارەبای نیشتیمانی  بەپێی سیستمێک دابەشدەكرێت، كاتژمێرێك كارەبا دەدرێت و دوو كاتژمێر نییە.