ژووری بازرگانیی هەولێر

كۆمپانیا و بازرگانانی پاكستان بانگهێشتی كوردستان دەكرێن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دوای بەڕێوەچوونی دیدارێکی بازرگانی لە نێوان کۆمپانیا و بازرگانانی هەولێر و پاکستان، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، خاوەن كۆمپانیا و بازرگانانی پاكستان بە فەرمی بانگهێشتی كوردستان دەكەن.

كامەران محەمەد ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە بە 964ی راگەیاند، لە لایەن ژووری بازرگانیی هەولێرەوە بە فەرمی كۆمپانیا و بازرگان و خاوەنكارانی وڵاتی پاكستان بانگهێشتی هەولێر و هەرێمی كوردستان كران.

وتیشی، چوارشەممەی رابردوو، ژمارەیەك لە بازرگان و خاوەن کۆمپانیای پاکستانی لە سێکتەری جیاواز سەردانی ژووری بازرگانیی هەولێریان كرد و لەگەڵ بازرگانان و ژمارەیەك خاوەن كۆمپانیای ناوخۆ دیداریان هەبوو، بە ئامانجی ئەوەی پەیوەندی بازرگانی لە نێوان هەردوولا دروست ببێت.

“شاندی پاكستان بە 25 بازرگان و خاوەن كار، پێش ئەوەی بێنە هەولێر، لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەشداربوون و ژمارەیەك لەوانیش سەردانی هەولێریان كرد، ئێمەش بانگهێشتمان كردوون بە شاندێكی گەورە بە هاوبەشی ژووری بازرگانی پاکستان، سەردانی هەولێر و كوردستان بكەنەوە، كامەران محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش دا، پاکستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ئاشناین بە بەرهەمەکانیان، بە تایبەت بەرهەمە خۆراکییەکان، كە هەندێكی لە بازاڕەكانی كوردستاندا هەن.

ژووری بازرگانیی هەولێر: ئاسانكاری بۆ هەموو كۆمپانیاكا...

ژووری بازرگانیی هەولێر: ئاسانكاری بۆ هەموو كۆمپانیاكان دەكەین