ئەوقافی دهۆک

رووماڵی وتاری هەینی لە دەزگاکانی راگەیاندن قەدەغەیە

964+

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دهۆک، رووماڵی وتاری هەینی لە دەزگاکانی راگەیاندن قەدەغە کرد.

ناسح محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی دهۆک بە 964ـی وت، بڕیارەکە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ ئەوە دەرچووە رێکخستنەوەیەک بکرێت بۆ ئەو بابەتانەی بڵاودەکرێنەوە، لە رۆژانی هەینیدا دەیان وتارخوێن وتار دەدەن و ناکرێ هەمووی رووماڵ بکرێت.

وتیشی، تەنیا ئەو راگەیاندنکارانە مافی رووماڵی وتاری هەینیان هەیە کە سەر بە وەزارەتی ئەوقافن.

ئەوقافی دهۆک؛ بانگبێژە دەنگ ناخۆشەکان دووردەخرێنەوە

ئەوقافی دهۆک؛ بانگبێژە دەنگ ناخۆشەکان دووردەخرێنەوە