هاوڵاتییەک ویستی گەراجێک لە سەیرانگای ئەحمەد ئاوا دروست بکات؛ رێگری لێکرا و سزا دەدرێت - وێنە: فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە
"ژینگەی تێکداوە"
ویستی گەراجێک لە ئەحمەد ئاوا دروست بکات؛ رێگری لێکرا و سزا دەدرێت
964+
شۆڕش قادری
لە سەیرانگای ئەحمەد ئاوا کەسێک ویستی گەراجێکی ئۆتۆمبێل دروست بکات، رێگری لێکرا و بەتۆمەتی تێکدانی ژینگە رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
سەرهەنگ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “لەگەڵ لیژنەی پشکنین سەردانی سەیرانگای ئەحمەد ئاوامان کرد بەمەبەستی پشکنینی گەراجێک کە بەبێ مۆڵەتی ژینگەیی، سەرقاڵی دروستکردنی گەراجەکە بوو و سروشتی شوێنەکەی تێکدابوو”.
“پاش بەدواداچون و گرتنەبەری رێکاری یاسایی و ئیداری، کەسە بانگ کراوە و رۆژی یەکشەممە لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت”، سەرهەنگ عەبدولڕەحمان وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ژمارەیەک خاوەن چێشتخانە و گەراج لە سەیرانگای ئەحمەد ئاوا سزای دارایی دراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە، لەبەر ئەوەی بێ ئاگاداری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە شوێنەکانیان دروست کردووە و ژینگەی سەیرانگاکەیان تێکداوە.