زیاتر له‌ 5000 پلەداری ناو وەزارەتن

وەزارەتی پێشمەرگە پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌ 8000 پێشمه‌رگه‌ و پله‌دار راگه‌یاند

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وەزارەتی پێشمەرگە پلەبه‌رزكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ هەشت هەزار پێشمەرگە و پلەداری وەزارەته‌كه‌ى راگه‌یاند، وەزیری پێشمەرگەش دەڵێت، پێویستە پێشمەرگە هەمیشە لە بەرەوپێشچون دابێت.

پله‌به‌رزكردنه‌وه‌كان به‌پێی نوسراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6.2.2025 بە ژمارە 2307 به‌ واژۆى وه‌زیر دەرچووە، پلەی هەشت هەزار و 168 پێشمەرگە و پلەداری وەزارەته‌كه‌ی له‌ دیوانی وەزارەت و لیواكان به‌پێی خشتەی مانگى ئەیلولی ساڵی 2024، راگه‌یاند.

بەرزكردنەوەى پله‌كان، بە گوێرەی خزمەتی سەربازی و بڕوانامەكانیان بە سەر دوو لیستدا دابەشدەكرێن كە یەكەمیان پێكدێت لە پێنج هەزار و 70 پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە و لیستی دوەمیش پێكدێت لە سێ هەزار و 98 پلەدار و پێشمەرگە.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە دەڵێت “پیرۆزبایی لە سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەم و هەوڵمانداوە پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە بخەینە سەر رێچکەی ئاسایی و یاسایی خۆی، لە پاڵ ئەوەشدا دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان، لە ئەولەوییەتی کاری وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی چاکسازییە”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، لەگەڵ دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە، پێویستە پێشمەرگە وەک هەمیشە لە بەرەوپێشچوون و بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانیدا بێت.

هێزەکانی پێشمەرگە هۆشیار دەکرێنەوە لە دانانی پەیج و بڵ...

هێزەکانی پێشمەرگە هۆشیار دەکرێنەوە لە دانانی پەیج و بڵاوکردنەوەی وێنە

وەزارەتی پێشمەرگە رێنماییەکانی خانەنشینی پێشمەرگەی ب...

وەزارەتی پێشمەرگە رێنماییەکانی خانەنشینی پێشمەرگەی بڵاوکردەوە

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی یەک بەسەر هێزەکانی پێشمە...

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی یەک بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت