لە پرسەکەیەوە
بەڕێوەبەر و پێشکەشکارانی NRT چی لەسەر وریا حەمە کەریم دەڵێن
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
لە پرسەی رۆژنامەنوس وریاحەمە کەریمەوە بەڕێوەبەری پێشکەش کار و هاوڕێیانی لە ئێن ئاڕ تی باسی کارو ئیشکردنی وریا دەکەن کە چەند لێهاتوو بە سەلیقە بووە لە پیشەکەی خۆی.
چیا حسێن بەڕێوەبەری کەناڵی NRT بە 964ـی وت، زۆر بە داخن بۆ کۆچی ناوادەی وریا و ئەو یەکێک بووە لە رۆژنامەنوس و کارمەندە لێهاتووەکانی کەناڵەکەیان و جێگەی با ئاسانی پڕناکرێتەوە.
شوان عادل پێشکەشکاری کەناڵەکە دەڵێت، وریا لەو رۆژنامەنوسانە بوو کە دەستی بۆ زۆر کەیسی گەندەڵی و قورس بردووە و تا ئێستاش چەندین کەیسی لە دادگایە.
پێداچوونەوە: تونا نەقی