بە ئامادەبوونی هاوڕێ و هاوپیشەکانی بەخاک سپێردرا

گۆڕستانی گوڵان بوو بە دوا مەنزڵگەی وریا حەمە کەریم

964+

ئەمەل ناجی

تەرمی رۆژنامەنووس وریا حەمە کەریم گەیشتەوە هەڵەبجە و لە گۆڕستانی گوڵانی سەروو بە ئامادەبوونی کەسوکار و هاوڕێ و هاوپیشەکانی بەخاک سپێردرا.

وریا حەمە کەریم ماوەی چەند ساڵێکە میدایاکارە لە کەناڵی NRTو بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی عەربەت – هەڵەبجە لەگەڵ کەسێکی دیکەدا گیانی لەدەستدا.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ھاوڕێ و ھاوپیشەکانی باس لە مەرگی وریا دەکەن

ھاوڕێ و ھاوپیشەکانی باس لە مەرگی وریا دەکەن