ئەندامی یەک خێزانن

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێکی گیانی لەدەستدا و چوار کەسی تریش برینداربوون

964+
بڕوا مەجید – شارەزوور

کەمێک پێش ئێستا رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای سەیدسادق بۆ پێنجوێن روویدا، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی تریش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی خێزانێکن.

رووداوەکە لە نزیک کانی سپیکەی پەرخ بووە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب هایلۆکس وەرگەڕاوە، کەمال سەعدون بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت بە 964ـی وت، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە، بەهۆیەوە پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ گیانی لەدەستداوەو دوو ژن و دوو منداڵیش برینداربوون.

بەرپرسی بەشی فریاکەوتن باسی لەوەشکرد، برینی هەردوو دوو ژنەکە سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون و تەرمی ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە، رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

شۆفێرێک گیانی لەدەست دا و کارمەندانی هاتوچۆش ناتوانن ب...

شۆفێرێک گیانی لەدەست دا و کارمەندانی هاتوچۆش ناتوانن بچنە شوێنەکەی