ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت

پەرلەمانی عێراق “ئەنجومەنی پیران” دروست دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 5.2.2025 كۆدەبێتەوە و لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەیدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای ئەنجومەنی پیران دەكات، کە لە دوای پەسەندکردنی دەستووری عێراق لە ساڵی 2005 راگیراوە.

راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە، كە یەكێك لە بڕگەكان خوێندنەوەی یەكەمە بۆ یاسای ئەنجومەنی پیران، كە هاوشێوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكایە و بڕیارە هەر پارێزگایەكی عێراق بە لای كەم دوو نوێنەری لەم ئەنجومەنەدا هەبێت و بە ژووری دووەمی پەرلەمان دادەنرێت، ئەمەش بەپێی مادەی 65ی دەستوور.

لە سەردەمی پاشایەتی لە عێراقدا، ئەنجومەنی پیران هەبوو، کە بە ئەزموونێکی هاوشێوەی ئەنجومەنی فیدراسیۆن دادەنرێت، ئەمڕۆش پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاساكەی دەكات.

هاوكات هەر لە دانیشتەكەی ئەمڕۆیدا، پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ و خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیاسا و بابەتی دیكەش دەكات، وەك یاساكانی تەندروستی دەروونی، پاراستنی موڵكی دەوڵەت، سەندیكای پرۆگرامسازان و چەند بابەتێكی دیكە.

دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ دەستپێدەکات

چۆن سەرۆکى ئەمەریکا هەڵدەبژێردرێت؟

چۆن سەرۆکى ئەمەریکا هەڵدەبژێردرێت؟