لە عێراق

251 بازرگانی ماددەی هۆشبەر حوكم دران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی مانگی یەکی ئەمساڵدا 251 بڕیار لە دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان دەرچووە.

فەریق میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتەکە ئەمڕۆ دووشەممە 3.2.2025 لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە ماوەی مانگی یەکی ئەمساڵدا 251 بڕیار لە دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان دەرچووە و حوكمدراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مادە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆ پێشتر رێکخستنی پلانی هەواڵگریی هاوچەرخی راگەیاندبوو بۆ گەیشتن بە هەر کەسێک کە دەستی لە تاوانەكانی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان هەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، 2025 سەختترین ساڵ دەبێت بۆ بازرگانانی مادە هۆشبەر.

لە هاوینی رابردوو نەتەوە یەكگرتووەكان راپۆرتێكی لە بارەی رەوشی ماددەی هۆشبەر لە عێراق بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەیان بەوە كردبوو، “عێراق لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا زیادبوونی گەورەی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانی بەخۆیەوە بینیوە”.

دادگای کەرکوک – گەرمیان: تۆمەتبارانی کارگەی ماددە هۆش...

دادگای کەرکوک – گەرمیان: تۆمەتبارانی کارگەی ماددە هۆشبەرەکە خەڵکی کوردستان نین