لەسەر ئاستی جیهانی پلەی زانکۆکە بەهێزتر بووە
زانکۆی سلێمانی لە ساڵێکدا زیاتر لە 250 توێژینەوە ئەنجام دەدات
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
زانکۆی سلێمانی لە ساڵێکدا زیاتر لە 250 توێژینەوەی زانستی ئەنجام دەدات و %90یان لە گۆڤارە زانستییەکانی جیهان بڵاودەکرێنەوە.
دکتۆر زانا مەحمود، جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی بە 964ـی وت، لە زانکۆی سلێمانی ساڵانە زیاتر لە 250 توێژینەوەی زانستی ئەنجام دەدرێت و 90% یان لە گۆڤارە جیهانیەکاندا بڵاودەکرێنەوە.
باسی لەوەشکرد، لە چەند پسپۆڕییەکدا لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی بە دەستهێناوە و پلەی زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی جیهاندا بەهێز تر بووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر