داوا دەکەن بچنە شوێنی خانەنشینان
مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو لە گەرمیان گردبوونەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گەرمیان گردبوونەوە و داوادەکەن بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
وانەبێژەکان بەھۆکاری جیاجیا لابراون، وەک نەبوونی مۆڵەتی دایکایەتی، نەخۆشی، دانانی مامۆستای میلاک لە جێگەکانیان، بەشداربووانی گردبوونەوەکە دوایان کرد، دوای بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم بۆ جێگیرکردنی تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵیدا و خانەنشینبوونی ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران و مامۆستایان، ئەوان بچنە شوێنەکانیان و دابمەزرێن.
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو لە گەرمیان، زیاتر لە 300 کەس دەبێت.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری