لۆگۆی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.
"ئەوانەی نایانەوێت خانەنشین بن ده‌توانن بێ موچه وانه بڵێنه‌وه"
سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان له‌باره‌ى خانه‌نشینكردنى مامۆستایان ده‌ڵێت “من ئه‌م قسه‌یه‌م نه‌كردووه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى یه‌كێتیی مامۆستایانى كوردستان ئه‌و ده‌نگۆیه ره‌تده‌كاته‌وه، كه له سه‌ر زارى ئه‌وه‌وه گوایه وتوویه‌تى، ئەو مامۆستایانەی نایانەوێت خانەنشین بن، دەتوانن به‌بێ ئه‌وه‌ى موچه وه‌ربگرن بە خۆبەخش وانە بڵێنەوە.
ده‌نگۆكه له دوێنێوه له به‌شێكی زۆرى ئه‌و سۆشیاڵ میدیایانه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه به‌ناوى ده‌سته و گرووپی مامۆستایانه‌وه بڵاوكراوەته‌وه.
ئه‌حمه‌د سابیر گه‌رمیانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان به 964ـى راگه‌یاند “ئه‌وه نه قسه‌ى منه و نه منیش ئه‌م جۆره لێدوانه بۆ مامۆستایانى خانه‌نشین بڵاوده‌كه‌مه‌وه و من خاوه‌نى نیم”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، پێویسته ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ى ئه‌م قسه‌یه‌یان به‌ناوى ئه‌وه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه روونكردنه‌وه بده‌ن و هۆكارى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م لێدوانه‌ى ئاشكرا بكه‌ن.
به‌هۆى بڕیارى خانه‌نشینكردنى فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان كه ته‌مه‌نى خانه‌نشینى له 63 ساڵه‌وه كرایە 60 ساڵ، به‌سه‌دان فه‌رمانبه‌ر خانه‌نشین ده‌بن و به قسه‌ى یه‌كێتیى مامۆستایانیش، پێنج هه‌زار و 536 مامۆستا تا 31.5.2025 خانه‌نه‌شین ده‌كرێن.