"لە چوار گەڕەکی کەلار"

دابەشکردنی ئاو دەکرێت بەڕۆژ ناڕۆژێک

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەھۆی دابەزینی ئاستی ئاوی رووباری سیروان، چەند رۆژێکە دابەشکردنی ئاو لە چوار گەڕەکی قەزای کەلار کراوە بە رۆژ نا رۆژێک.

ئەو گەڕەکانەش پێکدێن لە گەڕەکەکانی، سەرکەوتن، بەردەسور، نەورۆز و گۆران.

سامان رەحیم، بەڕێوەبەری ئاوی کەلار بە 964ـى وت، ”بەھۆکاری دابەزینی ئاستی ئاوی رووباری سیروان، بە ئاسانی ئاو ناگات بە وەرگری ھەردوو پاڵاوگەکانمان، بۆیە ناچارین رۆژ نا رۆژێک ماوەی دوو کاتژمێر ئاو بەسەر ئەو چوارگەڕەکدا دابەش بکەین”.

دابەزینی ئاستی ئاوی رووبارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بەنداوی دەربەندیخان لە مانگی 10 تا مانگی چوار، دەستدەکات بە گلدانەوەی ئاو، ھەروەھا کەمی باران بارین ئەمساڵ ھۆکارێکی دیکەیە بۆ دابەزینی ئاستی ئاوی رووباری سیروان”  سامان رەحیم وای وت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار، زیاتر لە 30 ھەزار ھاوبەشی ئاویان ھەیە.

سەبارەت بە دروستبوونی گرفت لە ئەگەری چارەسەر نەبوونی کێشەکە لە وەرزی هاویندا، سامان رەحیم وتی، کێشەکە کاتییە لە مانگەکانی داھاتوو بەنداوەکە دەستدەکات بە بەردانەوەی ئاو ئەوکات کێشەکەیان چارەسەر دەبێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە گەرمیان پشکنین بۆ ئاوی کێڵگەکانی سەوزە دەکرێت

لە گەرمیان پشکنین بۆ ئاوی کێڵگەکانی سەوزە دەکرێت