• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
سودانی لەسەر کۆمپانیای IQ داوای لێکۆڵینەوە دەکات

لەسەر دزەکردنی ئینتەرنێت و پێدانی ئینتەرنێتی ترانزێت

سودانی لەسەر کۆمپانیای IQ داوای لێکۆڵینەوە دەکات

964+

ژووری هەواڵ

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستەی دەستپاکی راسپارد لە رێوشوێنەکانی وەزارەتی پەیوەندییەکان بکۆڵنەوە، لەسەر دزە کردن بە بڕی ئینتەرنێت و پێدانی ئینتەرنێتی ترانزێت بە کۆمپانیای ئای کیو.

وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق راگەیاندراوێكی بڵاویکردووەتەوە، کە تیایدا باس لەوە دەکات، کە محەمەد شیاع سودانی داوای لە دەستەی دەستپاکی کردووە، لە رێوشوێنەکانی وەزارەتی پەیوەندییەکان بکۆڵنەوە، لەوەش بکۆڵنەوە، کە ئایا هیچ گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە هەیە وەک قسەی لەسەر دەکرێت یان نا.

ئای کیو یەکێکە لە کۆمپانیا سەرەکییەکانی ئینتەرنێت لە پارێزگای سلێمانی.

پێشتر حەنان فەتلاوی، پەرلەمانتار وتبووی بە نایاسایی گرێبەستێکی 10 ساڵە دراوەتە ئەو کۆمپانیایە و وەزارەتی گەیاندن و پەیوەندییەکانیش ئەوەی رەتکردبووەوە.

وەزارەتی پەیوەندیەکانی عێراق: گرێبەستی نوێی 10 ساڵیمان ...

وەزارەتی پەیوەندیەکانی عێراق: گرێبەستی نوێی 10 ساڵیمان لەگەڵ ئای کیو نەکردووە 

وەزارەتی پەیوەندیەکانی عێراق: گرێبەستی نوێی 10 ساڵیمان ...

وەزارەتی پەیوەندیەکانی عێراق: گرێبەستی نوێی 10 ساڵیمان لەگەڵ ئای کیو نەکردووە 

خەڵک وێنەیان لەگەڵ تۆمار کرد

حەوت ساڵ بۆ وتاردان بە پاس دەچوومە هەولێر؛ فاتیح شارستێنی چووەوە سەر مینبەر

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ماوەی دابڕان لەسەر مینبەری، زۆری نەخایاند و  مامۆستا فاتیح شارستێنی، کەسایەتی دیاری ئاینی کوردستان، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی، وتاری هەینی پێشکەش کرد.

خەڵکێکی زۆر کۆبوونەوە و وێنەیان لەگەڵ تۆمار کرد، مامۆستا فاتیح شارستێنی وتارخوێن بە 964 وت، ماوەی ساڵێک لە ماڵەوە بووە دوای ئەوەی وازی لە وتارخوێنی مزگەوتی بەهەشت هێناوە لە شاری هەولێر، کە ماوەی حەوت ساڵ بە پاس هاتوچۆی ئەوێی کردووە لەبەر وتاری هەینی.

ئەو بۆ پەیامنێری 964 باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ هاتووەتە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی و بۆ ماوەیەک وتاری هەینی پێشکەش دەکات، ئەو مامۆستا ئاینییە وەک خۆی دەڵێ موچەی نیە، چونکە ناتوانێ سەرجەم فەرزەکان ئامادەیی هەبێ لە مزگەوت، پێێ وایە ئەو موچەیە دەبێتە نا قابیل بۆیە لە وەزارەتی ئەوقاف رەتی کردووەتەوە.

شەوی 16.2.2024، لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی بەربڵاو هەواڵی دوورخستنەوەی مامۆستا فاتیح شارستێنی بڵاوکرایەوە، گوایە بەهۆی “رەخنە و پابەند نەبوون بە ناونیشانی ئەو وتارەی لەلایەن ئەوقاف بۆی دیاریکراوە” لە وتاردان دوورخراوەتەوە.

ئەوکات، تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتى ئەوقافی پارێزگاى هەولێر بە 964ی راگەیاند، “مامۆستا فاتیح شارستێنی دوورنەخراوەتەوە و بە بڕیاری خۆی چەند هەفتەیەکە وتاری نەداوە”.

مامۆستا فاتیح شارستێنی پێشکەشکاری پڕۆگرامێکی تەلەڤزیۆنییە بەناوی “خۆشەویستی” بوو، پێشتر لە بەرنامەکەیدا وتبووی، “من فەرمانبەری ئەوقاف نیم، نە کەس دەتوانێ لامبدا و نە کەس دەتوانێ دامبنێت، کار و کەسابەتم لە سلێمانییە و هاتوچۆ بۆ من زەحمەتە، دکتۆرەکەم پێی وتوم ئیسراحەت بکەم، ئەوە هۆکارە کە لە ئێستادا لێتان دوور کەوتوومەتەوە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئایا مامۆستا فاتیح شارستێنی لە وتاردان دوورخراوەتەوە؟

ئایا مامۆستا فاتیح شارستێنی لە وتاردان دوورخراوەتەوە؟

مامۆستا فاتیح شارستێنی: كچێك به‌ گریانه‌وه‌ خۆی خسته?...

مامۆستا فاتیح شارستێنی: كچێك به‌ گریانه‌وه‌ خۆی خسته‌ باوه‌شم