داوای زانیاری دەکات
پەڕلەمانی گەنجان دەرفەتی کردەوە گەر دەتەوێ ببیت بە نوێنەری وڵات
964+
ئەحمەد مستەفا
دەخوازیت نوێنەرایەتی وڵاتەکەت بکەیت؟، ھەرکەس ئارەزوو دەکات ببێتە نوێنەری وڵات لە پەرلەمانی گەنجانی جیھان و ئەندام لە تیمی نێودەوڵەتی، دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات.
پەڕلەمانی گەنجان رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە، کاردەکات بۆ بنیادنانی توانای گەنجان و بەکارھێنانی توانای گەنج لە پێناو جیھانێکی باشتر، لە ئێستادا 150 سەرکردەی گەنجی مەشق پێکراوی ھەیە لە 81 ولاتی جیاواز، کە وەک نوێنەری ئەو وڵاتە و باڵیۆزی گەنجانی ئەو وڵاتە کار دەکەن، وە ھەر یەکێک لەو سەرکردانە تیمێکی چالاکی گەنجی ھەیە کە کاردەکەن لە ناو کۆمەڵگەکەی خۆیان.
پەرلەمانی گەنجانی جیھان لە پێگەی خۆی دەرفەتی کردووەتەوە بەبێ ئەوەی کات دیاری بکات، پەرلەمانەکە ناحکومی و دوور لە ئایدۆلۆژیای سیاسییە، لە ھەیکەلییەی رێکخراوەکەدا تیمێکی باڵای بەڕێوەبردن ھەیە، بەرپرسی بەشەکانی وەک (دێسکی رۆژھەلاتی ناوەڕاست، ئەوروپا، ئاسیا، ئەفریقا، ئەمریکا و کەنەدا) لە ھەمان کاتدا بەرپرسی وڵات ھەیە.
ئەگەر ئارەزوو دەکەیت، ئەو زانیاریانەی داواکراون بینێرێت بۆ ئەو ئیمەیڵانەی دانراوە.
global@globalyouthparliament.org
join.gyp.hq@gmail.com
زانیارییەکان:
1- ناوی سیانی.
2- ناوی وڵات.
3- ڕەگەز.
4- ئیمەیڵ.
5- بایۆگرافییەکی کورت دەربارەی خۆت و کار و ئەزمونەکانت.
6- سی ڤی ئەبدەیت کراو.
7- ناوی ئەو دەزگا، رێکخراو، زانکۆ، کۆمپانیایەی کە کاردەکات یان دەخوێنێت تێیدا.
پەڕلەمانەکە، یەکێکە لە رێکخراوە ھەرە گەورەکانی بواری گەنجان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، لە ساڵی 2010 دامەزراوە، ئامانجی سەرەکی بریتییە لە پشتیوانی گەنجان بۆ کاری کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبردن و کارگێڕی، دیموکراسی، گەشەپێدانی بەردەوام، بنیادنانی ئاشتی.