بە سیستەم و پرۆگرامی نوێ

هاتوچۆی هەرێم خولی پێگەیاندن بۆ راهێنەری فێرکردنی شۆفێری دەکاتەوە

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێم خولی پێگەیاندن بۆ ئەو مامۆستا و راهێنەرانە دەکاتەوە کە لە نوسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری کار دەکەن و بەشداریکردن لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنلاین دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 27.1.2025، هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، بەپێی ڕێنمایی ژمارە 12ـی ساڵی 2024ـی وەزارەتی ناوخۆ، ناوەندی تۆتاڵ بۆ راهێنان و پەرەپێدان و هەڵسەنگاندنی هاتوچۆ، لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، بە سیستەم و پڕۆگرامی نوێ خولی پێگەیاندنی مامۆستا و راهێنەری فێرکردنی شوفێری دەکاتەوە.

ماوەی چوار ساڵە ناوەندی تۆتاڵ بۆ راهێنان و پەرەپێدان و هەڵسەنگاندنی هاتوچۆ لە پارێزگای سلێمانی کراوەتەوە و لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمیش جگە لە هەڵەبجە ئەم ناوەندە هەیە و کاری پێگەیاندنی راهێنەر‌ و تازەكردنەوەی زانیارییە لەسەر راهێنەرەكانی نوسینگەكانی فێركردنی شۆفێریی.

هەرکەس ئارەزومەندە بەشداری خولەکە بکات، لە رێگەی ئەم لینکەوە ناوی خۆی تۆمار بکات.

هاتوچۆی سلێمانی تایەی کۆن دەفرۆشێت

هاتوچۆی سلێمانی تایەی کۆن دەفرۆشێت