بواری زیرەکی دەستکرد
پلانە نوێیەکەی ترەمپ هەڕەشەیە بۆ سەر ئەوروپا
+964
رێبین وشیار
ماڵپەڕی (thenextweb) بابەتێکی لەسەر نوێترین پرۆژەی دۆناڵد ترەمپ بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی.
دۆناڵد ترامپ ئاشکرایکرد کە هەریەک لە کۆمپانیاکانی OpenAI و SoftBank و Oracle یەکیانگرتووە بۆ پڕۆژەیەک بەناوی ستارگەیت (Stargate)، کە بودجەی تەرخانکراو بۆ ئەم پڕۆژەیە 500 ملیار دۆلارە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆژەکە تەنیا 100 ملیار دۆلار بەردەست دەبێت، ئەوەی کە دەمێنێتەوە لە ماوەی چوار ساڵ بەردەست دەخرێت.
ترەمپ بەم شێوەیە وەسفی پڕۆژەی ستارگەیت دەکات، “گەورەترین وەبەرهێنان و پڕۆژەی زیرەکی دەستکرد دەبێت لە مێژوودا”، هەروەها ئاماژەی بەوەش دا پڕۆژەیەکە دڵنیایی دەداتە داهاتووی تەکنەلۆژیا لە ئەمریکا.
لە لایەکی ترەوە ماسایۆشی سەن، کە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای SoftBank بە شێوەیەکی سەیر و جیاواز وەسفی ئەم پڕۆژەیە دەکات و دەڵێت: ئەم یەکگرتنە دەبێتە هۆی بەگەڕخستنی سوپەر زیرەکی دەستکرد (artificial superintelligence) .
شارەزایان و پێشرەوانی بواری تەکنەلۆژیا لە ئەوروپا ئاگاداری ئەم حاڵەتەن و بە ئاگادارکردنەوەی دەزانن بۆ ئەوروپا، لە کەوتنەژێر رکێفی ئەمریکا لە بواری تەکنەلۆژیا.
دەیڤد ڤولالۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای (Spanish AI startup Maisa) لە ئەوروپا دەڵێت: پڕۆژەی ستارگەیت بووەتە واقعێک و روودانی لەسەر کات وەستاوە و دەبێت بە شۆرشێک لە داهاتوو، هەروەها وتیشی، پێویستە شارەزایان و پێشرەوانی بواری تەکنەلۆژیا لە ئەوروپا کاردانەوەیان بۆ ئەم پڕۆژەیە هەبێت.
لە کۆتاییشدا وتی: بەبێ هەبوونی بودجەیەکی گەورە و پلانێکی ورد، ئەوروپا سەرکێشی بە داهاتووی خۆیەوە دەکات.