لە نەخۆشخانەی شەهید د. خالیدی کۆیە

بۆ یەکەمینجار بەشی هەناسەدانی دەستکرد کرایەوە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

تەندروستیی کۆیە بۆ یەکەمینجار بەشێکی تازەی بە ناوی هەناسەدانی دەستکرد (RCU) لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید کردەوە، ئەو بەشە بۆ ئەو نەخۆشانەیە کە هەناسەدانیان تەواو نییە کە لە دوای نەشتەرگەری پێویستییان بە ئامێری هەناسەدانی دەستکردە.

بەشەکە لە تەنیشت قاوشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەیە و دوو بێد، چەند ئامێرێک و بوتڵی ئۆکسجین لە خۆی دەگرێت، پزیشک و کارمەندانی بەشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەکە سەرپەرشتی دەکەن و کاری پێدەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.1.22، کامەران عەباس شێخانی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە، بە 964ـی وت، یەکەمین جارە بەشێکی وا لە نەخۆشخانەکە بکرێتەوە، کە دابینکردنی دوو ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە و پێی دەوترێت (ventilator)، ئەو ئامێرە تایبەتە بەو نەخۆشانەی کە لە نەشتەرگەریدا هەناسەدانیان خراپە و پێویستییان بە ئامێرێکە بۆ ئەوەی هەناسەدانیان ئاسان بێت، بەشەکە لە دوو بێد و دوو ئامێر و چەند بوتڵێکی ئۆکسجین پێکدێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئامێری سیتی سکان و قەستەرەش بەمزووانە بۆ نەخۆشخانە دابیندەکرێت، تەندەری بۆ دەرچووە و هەندێک رێکاری کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتیی ماون و لە شوێنێکی نەخۆشخانە جێگیر دەکرێت و دەخرێتە خزمەتی هاوڵاتییان”

بەشێکی ئەو ئامێرانەی هەناسەدانی دەستکرد لە سەنتەری کۆرۆنای پێشووەوە بەکارنەدەهات بۆ بەشەکە دابینکراون، بەشەکەی دیکەش لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گشتیی کۆیە دابینکراون.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ئامێری تیشکی MRIـی تەندروستی کۆیە چاککراوەتەوە

ئامێری تیشکی MRIـی تەندروستی کۆیە چاککراوەتەوە