دیمەنی پشکنینی لیژنەکانی تەندروستی بۆ مارکێت و بازاڕ.وێنە.تەندروستی گشتی هەڵەبجە
هەڵەبجە
چوار شوێنکار غەرامە کران و بڕێکی زۆر خۆراکیش دەستیبەسەردا گیرا
964+
توانا نەقی
لە هەڵەبجە چوار شوێنکار سزای غەرامەیان ئاڕاستەکراو بڕێکی زۆر خۆراکی بەسەرچوو و نەشیاو دەستی بەسەرداگیرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، تەندروستی گشتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، تیم و لیژنەکانی تەندروستی پشکنینی چەندین شوێنیان کردووە لەوانە چوار شوێن سزا دراون و غەرامە کراون.
دەشڵێت، هەر ئەو شوێنانە سزا نەدراون بەڵکو دەستیشیان گرتووە بەسەر بڕێکی زۆر خۆراکی بەسەرچوو نەشیاو.
بە پێی ئەو وێنانەی بڵاویان کردووەتەوە لیژنەکە چووەتە زۆر جێگە لەوانە چێشتخانە، مارکێت، کۆگا، چایخانە و شوێنی نانی بەیانی، لەگەڵ نانەواخانەش.
+2