کۆبوونەوەی رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ لەگەڵ کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی چەمچەماڵ - وێنە: قایمقامیەتی چەمچەماڵ
گۆرانی و مۆسیقا پێشکەش دەکەن
کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی چەمچەماڵ بەشداری فێستیڤاڵی فەجر لە تاران دەکات
964+
شۆڕش قادری
کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی چەمچەماڵ بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فەجر لە تاران دەکات.
سامان عەزیز سەرۆکی بەشی مۆسیقای کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “بە مەبەستی بەشداریکردن لە 43ـیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فەجر وەکو میوان، ئەمڕۆ سێشەممە 21.1.2025 بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەڕێکەوتووین”.
“گروپەکەمان لە حەوت کەس پێکهاتووە و چەند بەرهەمێکی گۆرانی و مۆسیقا لە فێستیڤاڵەکە پێشکەش دەکەین”، سامان عەزیز وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لەوان چەند هونەرمەند و شانۆکارێکی تر لە هەرێمی کوردستان بەشداری فێستیڤاڵەکە دەکەن.
دوێنی دووشەممە 20.1.2025 رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ پێشوازی لە کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی چەمچەماڵ کرد و پشتیوانی و هاوکاری خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.
دوو رۆژە 43ـیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فەجر لە تاران دەستیپێکردووە و نزیکەی دوو هەفتە دەخایەنێت.