ئەو هۆتێلەی ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
32 کەسی دیکە برینداربوون
ئاگر لە هۆتێلێکی تورکیا زیاتر لە 10 کەسی کوشت
ژووری هەواڵ
لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە هۆتێلێکی ناوچەی گەشتیاریی کارتاڵکایا تایبەت بە یارییەکانی خلیسکێنەی سەربەفر، 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 32 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاگرەکە دەوروبەری کاتژمێر 03:30ی بەرەبەیان لە چێشتخانەی یەکێک لە هۆتێلەکانی ناوچە گەشتیارییەکە کەوتووەتەوە و بە ماوەیەکی کەم تەواوی هۆتێلەکەی گرتووتەوە.
بە گوێرەی زانیاریی میدیاکانی تورکیا، لە ئەنجامی ئاگرەکەدا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 32 کەسی دیکەش برینداربوون و سەرجەم ئەو میوانانەی لە هۆتێلەکەدا بوون کە نزیکەی 234 کەس بوون، دەربازکراون.
لە ئێستادا هەوڵەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە.
بۆڵو دەکەوێتە باکووری خۆرئاوای تورکیا و 260 کیلۆمەتر لە ئیستانبوڵەوە دوورە. ئەو ناوچەیەشی هۆتێلەکە تیایدا گڕی گرتووە، یەکێکە لە ناوەندە گەشتییارە ناسراوەکانی تورکیا.