دیمەنەکە سروشتی ناوچەیەکی کوردستان نیشان دەدات _ وێنە: 964
كەشوهەوای ئەمڕۆ
ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و باسی بارانیش نییە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەشی پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە 18.1.2025ی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، باسی بارانیشی نەكردووە.
سەرچاوەكە دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵەهەور، هەروەها خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت بە خێرایی ( 10 – 20 )کیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، جگە لەوە ئاراستەی (با) بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەم جۆرە دەبێت:
هەولێر: 17
سلێمانی: 15
دهۆک: 16
زاخۆ : 16
هەڵەبجە: 16
کەرکوک: 18
گەرمیان: 19