وەرچەرخانێکی گەورە روودەدات

دانا وایت لە زۆرانبازی و شەڕەوە بۆ یەکێک لە قسە رۆیشتووەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام

964+
ژووری هەواڵ

دانا وایت لە زۆرانبازی و شەڕەوە بۆ یەکێک لە قسە رۆیشتووەکانی فەیسبووک و ئینیستاگرام.

بەر لە 10 رۆژ کۆمپانیای مێتا بڕیاریدا (دانا وایت) بکاتە ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، دانا وایت سەرۆکی پاڵەوانێتی UFCیە بۆ هونەرە جەنگییەکان، ئەم هەنگاوە زۆر پرسیاری بەدوای خۆیدا هێنا، زۆر کەس پرسییان: شەڕی مشتەکۆڵەو زۆرانبازی چ پەیوەندی بە مێتاوە هەیە؟

دانا وایت سەرمایەدارو کەسایەتییەکی بەناوبانگە، کۆمپانیای UFC یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیا وەرزشییەکان لەسەر ئاستی جیهان، خۆیشی پاڵپشتیکارێکی سەرسەختی ترەمپ بوو بۆ سەرۆکایەتی.

ئەم هەنگاوەی مێتا لە خۆڕا نەبوو، لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی فراوانتردایە کە رەنگە بۆ چوار ساڵی داهاتوو زۆر شت لە دۆخی جیهان بگۆڕێت.

هانا سەعید شرۆڤەکارە لە کاروباری ئەمریکاو لە نزیکەوە چاودێری ئەو بارودۆخەی ئەمریکا دەکات، لە واشنتۆنەوە بە ڤیدیۆیەک ئەم گۆڕانکارییانە بۆ وەرگرانی 964 روون دەکاتەوە.

کەنەدا و مەکسیک و پەنەما و گرینلاند دەچنە سەر ئەمریکا

کەنەدا و مەکسیک و پەنەما و گرینلاند دەچنە سەر ئەمریکا