دەستبەسەرکردنى پیکابێک کە خاوەنەکەى بە نایاسایى دەرى تەڕى بڕوەتەوە...وێنە: پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى
لە 17 رۆژدا 20 کەسیان دەستگیرکراون
داربڕەکان واز لە ژینگەى سلێمانى نایەنن
964+
وریا فەتاح
لە 17 رۆژى ساڵى نوێدا 20 داربڕ لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، دەستگیرکراون.
دواین دەستگیرکردنى داربڕەکان بۆ ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە کە لەلایەن مەفرەیەیەکى بەشى پۆلیسى دارستانى سەیدسادقەوە دەستگیرکراوە، ئەوەش دواى ئەوەى هاوڵاتییەک هەستاوە بە بڕینەوەى دارى تەڕ و پشتى پیکابەکەى پڕکردووە لە کۆتەرە.
وەک ئەوەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى رۆژانە لە پەیجى خۆیان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویان دەکاتەوە، لە ماوەى 17 رۆژى ساڵى نوێدا، توانراوە 20 داربڕ لە سنوورى سلێمانى دەستگیر بکەن.
جگە لە دەستگیرکردنی ئەو 20 کەسە، ژمارەیەک فەرمانى دەستگیرکردنیش دەرچووە.