هێرۆی تیراریۆم

باخچەی ناو شوشەکان؛ ژنێک لە هەولێر تەکنیکی نوێ بەکاردەهێنێ

964+
دەشتی عارف – هەولێر

رازاندنەوەی درەخت بەشێوەی تیراریۆم وا دەکات گوڵەکان جوانترین و تەمەنیان درێژبێت، ئەمە کارێکی جیاواز و کەم وێنەی هێرۆیە.

هێرۆ مەحمود، خانمێکی خاوەنکار و لێزانی تەمەن 36ساڵە لە هەولێر، کە یەکەم ژنە لە کوردستان بە شێوازی تیراریۆم گوڵ و درەخت دەڕازێنێتەوە و بزنسێکی لە سوچێکی ماڵەکەیدا بۆخۆی دروستکردووە و دیمەنێکی جوانی بە ماڵی خۆی و ئەوانەش بەخشیوە کە لێی دەکڕن.

تیراریۆم بەمانای باخچەی بچوککراو دێت لەناو شوشە و بەو شێیەی کە لەناو شوشەکە بۆی دروست دەبێت، درەختەکە پێویستی بەئاوێکی زۆر نیه و لەمانگێکدا تەنیا چەند دلۆپێک ئاوی دەوێت، ئەمەش وادەکات، بە کەمترین زەحمەتی گوڵ و درەختەکان لە ماڵ هەریەکێک دابنرێن و بپارێزرێن.

هێرۆ زۆربەی کەرەستەکانی لەسروشت وەردەگرێت و هەندێکی لە دەرەوەی وڵات دێنێت و هەندێکیشیان لە چیاکانی کوردستان دێنێت، وەکو بەردی جوان و ناوازە بۆ ڕازاندنەوەی دارەکانی، نرخیان لە 15 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و بەپێی قەبارەی گوڵ و کەرەستەکان نرخەکەشی دەگۆڕێ.

سەرەڕای ئەوەی خاوەن هاوسەر و دوو منداڵە بەڵام کاتەکانی دابەشکردووە، نە هاوسەر و منداڵەکانی پشتگوێ خستووە نە گوڵەکانیشی، هێرۆ بە 964ی وت، ئامانجی فراوانکردنی کارەکەی هەیە و دەیەوێت لەداهاتوودا مەشتەلێکی تایبەت بە هەڵگرتنی گوڵ و درەخت بەشێوەی تیراریۆم دروست بکات.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بوکێک گوڵفرۆشییەکەی بە میرات لە خەزوورەوە بۆ ماوەتەوە

بوکێک گوڵفرۆشییەکەی بە میرات لە خەزوورەوە بۆ ماوەتەوە