شاندی دانوستانکاری هەرێم
ورد و درشتی كێشەكانی هەرێم و بەغدا بۆ كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان خرایەڕوو
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە هەولێر شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی بیانی کۆبووەنەوە، بە داتا و ژمارە كێشە و گرفتەكانی بودجە و موچەی فەرمانبەرانیان بۆ ئەوان روونكردەوە.
وەزارەتی دارایی لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.12025 كۆبوونەوەكە كرا و تێیدا وەزیری دارایی و ئابووری ئاوات شێخ جەناب راپۆرتێکی بە داتاو زانیاری و بەڵگەی فەرمی، لەسەر مێژووی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خستەڕوو، هاوکات ئاماژەی بەو سیاسەتی فشار و جیاکارییە کرد کە زیاتر لە دە ساڵە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە خراوەتە سەر هەرێمی کوردستان و تا ئێستاش بەردەوامە.
هەروەها ئەوەش هاتووە، “لە بەشێکی دیكەی راپۆرتەکەیەدا وەزیری دارایی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە ساڵی رابردوو روونکردەوە و رایگەیاند هیچ ساڵێک حکومەتی فیدراڵ پابەند نەبووە بە خەرجکردنی پشکی هەرێمی کوردستان و لە پێنج ساڵی رابردوودا پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق لە کۆی زیاتر لە 845 ترلیۆن دینار، نزیکەی 73 ترلیۆن دینار بووە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەنیا ( 23،827،300،000،000 ) لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا بۆ هەرێمی کوردستان خەرج کراوە، کە دەکاتە رێژەی تەنیا لە 23 ٪ شایستەی هەرێم و لە 2.81 ٪ی کۆی بودجەی عێراق لەو پێنج ساڵەدا”.
“وەزیری دارایی ئەوەشی بە كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی كوردستان راگەیاندووە، زیاتر لە چوار ترلیۆن دیناری ئەو پارەیەی نێردراوە، بە قەرز لەسەر هەرێمی کوردستان هەژمار کراوە”، لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە.
بڕیارە ئەم شاندەی دانوستكارەی هەرێم بەم زووانە سەردانی بەغدا بكەن و گفتوگۆ لە بارەی كێشە داراییەكانی نێوان هەردوولا بكەن.
"ئەگەر كێشەی موچە بمێنێت حكومەتی هەرێم هەڵوێستی دیكەی دەبێت"
وەزارەتی دارایی
وتەبێژی حكومەت:
"ئەگەر كێشەی موچە بمێنێت حكومەتی هەرێم هەڵوێستی دیكەی دەبێت"
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم
"حکومەتی عێراق ساڵی رابردوو تەنیا 10 موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە"
وەزارەتی دارایی:
هەژماری من و کۆمپانیای ڤیزای جیهانی رێککەوتنێکی ستراتیژی واژۆ دەکەن
"هەرێم داهاتی نانەوتی نەناردووە"