کەشوهەوا
ئاسمان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
964+
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەشناسی بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، دەنگی باران بارین نییە تەنیا ئەوەیە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە هەندێک ناوچە.
دەشڵێت، لە چاو دوێنێدا کەمێک پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و کەشەکە ساردتر دەبێت، هەرچی سبەینێشە هەر وەک ئەمڕۆ دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.1.2025
پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ دەبیت (10 – 15) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15پلەى سیلیزى
دهۆک : 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى