لە خورماڵ دروست کراوە

ڤازلینتان بینیوە لە ناو بەرمیلدا بێت ئەمڕۆ لە هەڵەبجە دەست بەسەر 45 کیلۆدا گیرا 

964+

توانا نەقی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناو بازاڕی هەڵەبجە دەست گیرا بەسەر بڕێکی زۆر ڤازلیندا کەویسترا بوو لە بازاڕدا ساغبکرێتەوە لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە کە ئەو ڤازلینە لەناو بەرمیلدا بووە

لیژنەکانی قایمقایەتی هەڵەبجە لەناو بازاڕدا ئەو ڤازلینەیان دەستبەسەردا گرتووە و کە لەناو بەرمیلێکدا بووە و لەلایەن دەستگێڕێکەوە فرۆشراوە.

فەلاح نامیق سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە بە 964ـی وت، ڤازلین دەبێت لە دەرمانخانەکان بفرۆشرێت و بەرواری دروستکردن و بەسەرچوونی لەسەر بێت بەڵام هی ئەم کەسە لەناو بارمیلێك بووە و بڕەکەشی ئێجگار زۆرە بۆ ئەو مەوادە کە 45 کیلۆ بووە.

وتیشی، فرۆشیارەکە پێی وتوون لە خورماڵەوە هێناویەتی و خۆیان دروستی دەکەن بۆیە بڕیاریان داوە بچەنە شوێنەکەو لێکۆڵینەوەی زیاتر لەو بارەیەوە بکەن.

45 کیلۆ ڤازلینەکە لەناو بەرمیلێک بووە کە بەرزیەکەی 50 سانتیم بووە و تیرەکەشی 20 سانتیم، سەرجەمیان تەلەف کردووە و لە ناوی دەبەن، فەلاح نامیق وای وت.

زیاتر لە 178 تۆن کاڵای خراپبوو لە چەمچەماڵ دەستی بەسەردا...

زیاتر لە 178 تۆن کاڵای خراپبوو لە چەمچەماڵ دەستی بەسەرداگیراوە