بە هاوكاری هاوپەیمانان
قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل لە وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان خەریكی بنیادنانی قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆلە بۆ خوێندنی سەربازی، هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییش پاڵپشتیی پڕۆژەكە دەكەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی 964 لە وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان وەریگرتووە، وەزارەتەكە خەریكن قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل لە وەزارەت دەكەنەوە، كە بە پڕۆژەیەکی ستراتیژی دادەنرێت بۆ پێگەیاندنی کادیری سەربازیی پڕۆفیشناڵ.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە بە 964ی وت، هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پاڵپشتیی پڕۆژەكە دەكەن و بۆ ئەمەش دوێنێ كۆبوونەوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە لە نێوان جێگری سەرۆكی ئەركان لیوا روكن رێبوار عەلی كەریم و دەستەی راوێژكارانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی كۆڵۆنێڵ ماریۆ بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەش كرد، “هەردوولا جەختیان لە گرنگی دامەزراندنی قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل کردەوە، هەروەها گفتوگۆی چڕ لەسەر پلان و بەرنامەکانی خوێندنی سەربازی کرا، کە بڕیارە لەم قوتابخانەیەدا پەیڕەو بکرێت”.
“قوتابخانەكە تایبەت دەبێت بە پێشمەرگەكانی سەر بە وەزارەت و خەریكن دایدەمەزرێنن، كە بەشێكە لە پرۆسەی چاكسازیی هێزەكانی پێشمەرگە، كە بە هاوكاریی هاوپەیمانان جێبەجێ دەكرێت”، سەرچاوەكە وای وت.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەكە دەبێتە بناغەیەکی پتەو بۆ بنیادنانی هێزێکی نیشتمانی، کە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و پڕەنسیپە سەربازییەکان راهێنانیان پێ دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە ماوەیەكی زۆرە بە هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانان، پرۆسەی چاكسازی دەستپێكردووە و پرۆسەكە هەمەلایەنەیە و بۆ رێكخستنەوەی تەواوی هێزەكانی پێشمەرگەیە لە كوردستان، بە تایبەتی یەكەكانی 70 و 80.
پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان ئەنجام دا
پێشمەرگە
جێگرەوەكەشی دیاریی كرا
فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا لە كوردستان دەگۆڕێت
لە هەولێر
بۆ یەكەمجار خوێندنی پارامێدیکی سەربازی لە عێراق و كوردستان دەستیپێكرد
لە عێراق پشووە
ئایا سێشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە؟
مانگانە چەندە؟