لە سلێمانى

دوو تۆمەتبار بەو پارە و زێڕەى دزیبوویان دەستگیر کران

964+

وریا فەتاح

لەسەر سکاڵاى هاوڵاتیان، پۆلیسى سلێمانى دوو تۆمەتبارى دەستگیرکرد کە پارە و زێڕیان دزى بوو.

پۆلیسى سلێمانى بڵاوى کردەوە، لەسەر سكاڵای دوو هاوڵاتی و لە لایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

وەک باسى دەکات، ئەو دوو هاوڵاتییە لەسەر ئەوە سکاڵایان تۆمارکرد کە لە پڕۆژە نیشتەجێبووەكانی شاری سلێمانی پارە و زێڕیان لێدزراوە، هەر بۆیە هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیر بكرێن.

ئاشکراشى کردووە، لە کاتى دەستگیرکردنى ئەو دوو تۆمەتبارە، دەستگیراوە بەسەر بڕێك دۆلاری ئەمریكی و زێڕدا.

“ئێستاش هەریەكە لە تۆمەتباران (أ ، ع ، ع  لەدایكبووی 2003  – أ ، ع ، ع  لەدایكبووی 2006) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون”، پۆلیسى سلێمانى وا دەڵێت.

پۆلیسى سلێمانى دوو کەسى لەسەر دزیکردن دەستگیرکرد

پۆلیسى سلێمانى دوو کەسى لەسەر دزیکردن دەستگیرکرد