"کوژراوە"
تەرمی گەنجێکی 25ساڵ گەیەندرایە پزیشکی دادی کەرکوک
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 12.1.2025 تەرمی هاوڵاتیەک کە کەژراوە لە رێگای براکانیەوە گەیاندرایە پزیشکی دادی کەرکوک.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە بنکەی پۆلیسی میقداد بە 964ـی راگەیاند، کەسانی نەناسراو دەچنە سەر ماڵێک لە گەڕەکی واست دوو گولـلە دەنێن بەسەر گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ.
گەنجەکە ناوی (غ . س. م)ـە تەنها خۆی لە ماڵەکەدا بووە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەکەی 964 وتیشی، دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە بە پێی زانیاری سەرەتای دەرکەوتووە رووداوەکە خۆکوشتن نییە و بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە
پداچوونەوە: توانا نەقی