نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان - وێنە: KRP
کەسایەتی سیاسی و حکومی دەبینێ
نێچیرڤان بارزانی بەرەو بەغدا دەڕوات؛ کۆبوونەوەی هەیە
964+
ئەحمەد مستەفا
بڕیارە ئەمڕۆ، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بچێتە بەغدا و لە کۆبوونەوەى لایەنە پێکهێنەرەکانى حکومەتى عێراق “ئیدارەى دەوڵەت”، بەشدارى بکات، سەردانەکەشى هاوکاتە لەگەڵە گەرانەوەى سودانى لە تاران.
گەرچی ئەو بۆ کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت دەڕوات، بەڵام رای بەرچاو ئەوەیە؛ سەرەکیترین تەوەرەکان، پەیوەندیی و گرفتەداراییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، وە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسە ئیداری و سیاسییەکان تاوتوێ بکات.
رۆژی 9.1.2025، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی، سەردانی بەغدا دەکات و بەشداری لە کۆبوونەوەی لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق “ئیدارەی دەوڵەت” دەکات.
وتەبێژەکە ئەوکات ئاشکرایکرد، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانیش بە جیا کۆدەببێتەوە، ئەوە لەکاتێکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مانگی نیسانی 2024دا، دوو جار سەردانی بەغدای کردووە، یەکەمیان لە پێنجی مانگ و دووەمیان لە رۆژانی 27 و 28ـی هەمان مانگ بوو.