15.6 ملم
لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لە هەولێر باریوە
964+
توانا نەقی
لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لە هەولێر باریوە و بە پێی ئەوەی کە کەشناسی بڵاویکردووەتەوە 15.6 ملیم باران باریوە.
بەشی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ماوەی 12 کەتژمێری رابردوودا لە ئەمڕۆدا زۆرترین باران لە هەولێر باریوە و کەمترینیش کە 1.5 ملیم بارانە لە سلێمانی باریوە.
ئەمە رێژەی باران بارینی 12 کاتژمێری رابردووە لە بەشێک لە ناوچەانی هەرێم:
هەولێر 15.6 ملم
سلێمانی 1.5 ملم
دهۆك 2.4 ملم
كەركوك 4.4 مام
پیرمام 14.2 ملم
چەمچەماڵ 4.5 ملم
زاخۆ 4 ملم
شەمامك 20.7 ملم
خورماتوو 2.4 ملم
ئەمڕۆ کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم شەپۆلە بارانەی رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە بەردەوام دەبێت تا سبەینێ و لە ناوچە شاخاویەکانیش بەفر دەبارێت.
بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە