هەستی پێ کراوە

بوومەلەرزەکەی سلێمانی 3.1 پلە بووە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لە کاتژمێر 2:39 خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، دەنگێک دانیشتووانی سلێمانی و دەوروبەری راچڵەکاند، زۆرینە هەستیان پێکردووە، و دەڵێن، دەنگی بوومەلەرزە بووە.

پەیامنێری 964 لە سلێمانی بەدواداچوونی کرد و زانی، زۆرێک لە دانیشتووانی شارەکە دەڵێن، زەوی لەژێریان لەریوەتەوە و دەنگێکی بەهێزی لەگەڵدا بووە.

زۆری نەخایاند، ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە 964ی وت، بەدیاریكراوی كاتژمێر 2:39 خولەكی دوانیوەڕۆ، بوومەلەرزەیەك لە سلێمانی و دەورووبەری روویدا.

بە قسەی کەشناسی، گوڕەکەی 3.1 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

لە بارەی چەقی بوومەلەرزەكە، ئاسۆ کەمال وتی، چەقەکەی ناحیەی بەرزنجە بووە بە دیاریکراوی گوندی پوشێن، لە قوڵایی 12 كیلۆمەتری ژێر.

گوندی پوشێن دەکەوێتە سنوری ناحیەی عەربەت، بە دووری 19 کیلۆمەتر لە باشووری سلێمانی.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لەمەودوا مەترسی بومەلەرزە هەیە بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی...

لەمەودوا مەترسی بومەلەرزە هەیە بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی