لە بەردەم کچان پۆزیان لێداوە

منداڵێک لە خانەقین لەبەردەم قوتابخانەکەی منداڵێکی تری دایە بەر چەقۆ

+964
راژان باجەلان – خانەقین
دوو قوتابی پۆلی شەش و حەوت ئەمڕۆ لەبەردەم قوتابخانەکەیان بووەتە شەڕیان یەکێکیان چەند چەقۆیەکی لەوی تر داوەو رایکردووە،
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 09.01.2025 لە بەردەم قوتابخانەی پێشڕەو لە خانەقین کە دەکەوێتە گەڕەکی تۆڵەفرۆش دوو منداڵ بووەتە شەڕیان، ئەوەی لە پۆلی شەشە چەند چەقۆیەکی لە قوتابییەکەی پۆلی حەوت داوەو رایکردووە.

قوتابخانەی پێشڕەو قوتابخانەیەکی تێکەڵە، جار جارە لەوێ کوڕان لەبەردەمی کچان پۆز لێدەدەن و دەبێتە شەڕیان مامۆستا کامەران خورشید مامۆستای قوتابخانەکە بە 964ی وت ”چەند جارێکی تر ئەم بەزمانە بووە”.

مامۆستا کامەران بەم جۆرە چیرۆکەکەی بۆ 964 گێڕایەوە: قوتابخانەکەی ئێمە بنەڕەتییە و سەر بە پەروەردەی کوردستانە و ئێستا خەریکی تاقیکردنەوەین، لە نزیک کاتژمێر 10:30ی ئەم بەیانییە یەکێک لە قوتابییەکانمان کە پۆلی حەوتە پاش تەواوبوونی تاقیکردنەوەکەی دەرچووە و لە بەردەم قوتابخەنەکە بووەتە شەڕی لەگەڵ قوتابییەکی تر کە لە قوتابخانەی دووەمە و پۆلی شەشی سەرەتاییە ئەوەیان و بە چەقۆ لە قوتابییەکەمانی داوە.

بە پێی شایەتحاڵەکان ئەم دوو قوتابییە پێش سێ رۆژ شەڕێکی تریان کردووە، ئەوەی چەقۆکەی وەشاندووە خۆی خەڵکی خانەقین نییە و دوای چەقۆ وەشاندنەکە رایکردووە.

دکتۆر شوان شاکر بەرێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964 ی وت ”لای ئێمە هیچ حاڵەتێکی شەڕکردن تۆمارنەکراوە، بەڵام بەیانی منداڵێک داغڵکراوە”.

دەوروبەری ئەو قوتابخانەیە بەردەوام قەرەباڵغەو زۆر شەڕی تێدا دەبێت، پار شاڕێکی قورسی تیابوو قوتابییەک بریندار کرا،دواتر بە سوڵحی عەشایەری چارەسەرکرا، وای لێهاتووە مامۆستاکان داوا دەکەن لەبەردەم قوتابخانەکە مەفرەزەی پۆلیس دابندرێت.

لە خانەقین پزیشکێک بەخۆڕایی چارەسەری نەخۆشەکانی دەکات

لە خانەقین پزیشکێک بەخۆڕایی چارەسەری نەخۆشەکانی دەکات