لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی فیلمی دۆکیۆمێنتاری ئەمریکی

سینەماکارێکی کورد بۆ ماوەی دوو رۆژ لە بەغدا وانەی دروستکردن فیلم دەڵێتەوە 

964+

توانا نەقی

سینەماکارێکی کوردی خەڵکی سلێمانی دوو رۆژ لە شاری بەغداد وەک راھێنەر و وتنەوەی وانە لە بواری دەرھێنانی فیلمی دۆکیۆمێنتەری و وێنەگرتن و مۆنتاژ بەشدار دەبێت.

ئەو وۆرکشۆپەی شاخەوان عەبدوڵای سینەماکار وانەی تیادا دەڵێتەوە لەلایەن کۆمپانیای (محطة) بەهاوبەشی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی فیلمی دۆکیۆمێنتاری ئەمریکی پێشکەش دەکرێت.

شاخەوان عەبدوڵا هونەرمەند و سینەماکار بە 964ـی وت، فێستیڤاڵەکە هەفتەیەک دەخایەنێت ئەو وەک راهێنەر سبەینێ و دوو سبەی لە شاری بەغدا وۆرکشۆپێک پێشکەش دەکات و راهێنان بە بەشداربووان لە بوارەکانی، دەرهێنانی فیلم، وێنەگرتن، مۆنتاژ، روناکی و دەنگ دەکات.

وتیشی، بەشداربووان لە وۆرکشۆپەکەدا فێری بنەماکانی دەرهێنان و ئامادەکردنی فۆتۆگرافی بۆ فیلمێکی سینەمایی دەبن، جگە لە هەماهەنگی بابەتەکان و هەڵبژاردنی شوێنی وێنەگرتن.

فێستیڤاڵەکە لەلایەن کۆمپانیای (محطة) و بە هاوکاری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و قوتابخانەی هونەرە سینەماییەکانی یو ئێس سی  جێبەجێ دەکرێت

شاخەوان عەبدوڵا، دەرهێنانی بۆ چەندین فیلمی دیکۆمێنتاریی  و فیکشن کردووە و فیلمەکانی چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییان بەدەستهێناوە.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی دهۆک بەردەوامە

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی دهۆک بەردەوامە