لە هەولێر
نارنجۆکێک تەقییەوە و چوار پێشمەرگە بریندار بوون
964+
محەمەد پیرباڵ – هەولێر
لەناو فەرماندەیی زێرەڤانی لە هەولێر لە بەشی ئەندازیاری، نارنجۆکێک تەقییەوە و چوار پێشمەرگە بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی زێرەڤانی بە 964ـی وت، “کەمێک لەمەوبەر لەناو فەرماندەیی زێرەڤانیی هەولێر لە بەشی ئەندازیاری، لە کاتی پاککردنەوەی کۆگای چەکدا نارنجۆکێک تەقیوەتەوە و چوار پێشمەرگە بریندار بوون “.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوو لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و نەشتەرگەرییان بۆ کراوە، بەڵام برینی دووانیان سووک بووە و چوونەتەوە ماڵەوە.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە 2025.1.6 له دەڤەری بەرواری باڵا و لە نزیک گوندەکانی بێقولکێ و جدیدکێ، پێشمەرگەیەک مین پیایدا تەقییەوە و گیانی لەدەستدا.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری