دەڵێن بارمان کەمی کردووە

شۆفێرانی بارھەڵگر لە مەرزی پەروێزخان گردبوونەتەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی کەپس لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان گردبوونەتەوە، دەڵێن بەناوی باری ترانزێتەوە بارەکانیان کەمی کردووە.

ئەو شۆفێرانە بە ھەردوو ھێڵی شیمالی و جنوبیەوە ژمارەیان نزیکەی 400 کەس دەبێت.

یەکێک لەو شۆفێرانە کە نەیەویست ناوی بھێنرێت بە 964ـى وت، ”رۆژانە نزیکەی 15 بارمان ھەیە، بەڵام لە بەرامبەردا نزیکەی 30 باری ترانزێت لە ئێرانەوە دێتە ئەمدیوەوە”

“ترانزێتەکان شۆفێرە ئێرانیەکان خۆیان دەیھێنن، رێگە نادەن ئێمە بیگوازینەوە، بە بیانوی ئەوەی بارەکان شوشەیە و دەشکێن، دەیھێننە ساڵەح ئاغا و لەوێوە بازرگانەکان خۆیان دەینێرن بۆ ناوچەکانی خواروی عێراق” شۆفێرەکە وای وت.

وتیشی، ”ئەمڕۆ لە مەرزەکە گردبووینەتەوە و لە بەیانیەوە نەمانھێشتووە ھیچ ئۆتۆمبێلێکی کەپسی ئێرانی بێتە ئەمدیوە، نزیکەی 10 ئۆتۆمبێلمان گەڕاندووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”داواکاری ئێمە ئەوەیە خۆمان ئەو بارانە بهێنین و خۆمان بەرپرسیارێتییەکەی هەڵدەگرین ئەگەر شوشە بن، قسەمان لەگەڵ بەڕێوەبەری مەرزەکەش کردووە بە قسە بەڵێنی چارەسەری پێداوین”.

پەیامنێری 964 پەیوەندیکرد بە عەباس ئیسماعیل، بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، ئامادەنەبوون ھیچ قسەیەک بکەن لەو بارەیەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر

شۆفێرانی بارھەڵگر لە مەرزی پەروێزخان مانیان گرت

شۆفێرانی بارھەڵگر لە مەرزی پەروێزخان مانیان گرت