لەسەر شۆستەگرتن 28 دوکان لە زاخۆ سزادران
+964
شڤان عەبدوڵڵا – زاخۆ
قائیمقامیەتی قه‌زای زاخۆ 28 دوکانداری سزادا و رایانگه‌یاند، چیدیکە سەرپێچی لە هیچ دوکاندارێک قبوڵناکه‌ن.
ئەو دوکاندارانەی سەرپێچییان کردووه، شۆستەی هاتوچۆی هاوڵاتیانیان بۆ فرۆشتنی کەرەستەکانیان بەکارهێناوه، بۆیه لە لایەن قائیمقامیەتی زاخۆوه سزادران.
وڵات هەجەر، سەرپەرشتی کارگێری و بەرپرسی لیژنەی بەدواداچوونی بازاڕ له قائیمقامیه‌تی زاخۆ بۆ تۆڕی 964 وتی “ئێمە ستەم لە دوکاندارەکان ناکەین، بەڵام سەرپێچییش قبوڵناکەین، ئەوان ئەوەندە بێویژدانانە شۆستەیان قۆرخكردووه، بەشێوەیەک خەڵک نه‌یانده‌توانی هاتوچۆ بكه‌ن، بۆيه 28 دوکاندار هەریەکهی بەپێی قەبارەی سەرپێچییەکە سزادراون”.
وتیشی “سزاكان له 50 هه‌زار دینار کەمتر نەبووه، و له 150 هه‌زاریش زیاتر نه‌بووه، دوکانەکانیش جۆراوجۆر بوون، له‌وانه دوكانی فرۆشتنی جلوبەرگ، ساردەمەنی، خۆراک و خواردنگه.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیژنه‌ی قائیمقامیه‌ت بۆ لابردنی سه‌رپێچییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قام و شۆسته‌ی بازاڕه‌كان و به‌رده‌م دوكانه‌كان رێكده‌خرێنه‌وه.